دووشەممە، ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی مستەفا ئیبراهیمی و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ ئێوارەی دوێنێ، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی مەهاباد بە ناوی «مستەفا ئیبراهیمی» بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ مەهاباد
کوردستان

مەهاباد؛ دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی سەردار ئوستادئەحمەدی و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، «سەردار ئوستادئەحمەدی» هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر…

١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ مەهاباد
کوردستان

بەندیخانەی ئیلام؛ دەیەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی زەهرا محەممەدوەلی لە ٤٦ـەمین ڕۆژی دەسبەسەرکرانیدا

١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ "زەهرا محەممەدوەلی"، ژنی لاوی تەمەن ٢٧ ساڵی بەندکراو لە بەندیخانەی ئیلام، لە چل‌وشەشەمین ڕۆژی دەسبەسەرکردنی زۆرەملێ و ناڕوونیدا، نزیکەی دوو حەفتەیە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە دەسبەسەرکردن، ناڕوونیی چارەنووسی و…

١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ بەندیخانەی ئیلام
کوردستان

ئاشخانە؛ ٤ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی حەمید محەممەدزادە، کوردی کرمانج و پاڵەوانی زۆرانبازیی چۆخە

١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی زۆرەملێی "حەمید محەممەدزادە"، لاوی کوردی کورمانجی خەڵکی ئاشخانە و لە پاڵەوانانی زۆرانبازیی چۆخە، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.

١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٦
کوردستان

ڕاپۆرتی مەیدانی؛ ناوەندە ئەمنییەکان بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ناشتنی خامنەیی چین و توێژە جیاوازەکانیان خستووەتە ژێر گوشارەوە

١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ بەپێی ڕاپۆرتە مەیدانییەکان لە شارە جیاوازەکانی کوردستانی ئێران، چین، توێژ، سێنف و گرووپە جیاجیاکانی خەڵک لەلایەن حەراسەتی دامەزراوە و ئیدارە جۆراوجۆرەکانەوە کە لەژێر کۆنترۆڵی ناوەندە ئەمنییەکاندان، بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی…

١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٦
کوردستان

تەیفوور سەلیمی بابامیری؛ ڕزگاربووی سێدارە، بۆ چارەسەری ئاسەوارەکانی ئەشکەنجە نەشتەرگەریی بۆ کرا

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٥، "تەیفوور سەلیمی بابامیری" بەندکراوی سیاسیی پێشوو و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ژن، ژیان، ئازادی، کە لە سزای لەسێدارەدانی کۆماری ئیسلامی ڕزگاری ببوو، دوای نزیکەی چوار ساڵ لە کاتی دەسبەسەرکردنی زۆرەملێ، ئەشکەنجە…

١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٦
کوردستان

مەریوان؛ سیروان خۆشنەمەک، کۆڵبەری تەمەن ١٨ ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان کوژرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٥، "سیروان خۆشنەمەک"، کۆڵبەری تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە بەرزاییە سنوورییەکانی "وەیسە" سەر بە شاری مەریوان، کرایە ئامانجی فیشەکی جەنگیی هێزە نیزامییەکان و…

١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ مەریوان
کوردستان

سوما ڕەحیمی؛ باوکم بە ناهەق کوژرا، دەمەوێت دەنگی هەموو ئەو کۆڵبەرانە بم کە لە بێدەنگیدا کوژران

١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ ڕۆژێک دوای کوژرانی «وەزیر ڕەحیمی»، کۆڵبەری تەمەن ٥٧ ساڵانی خەڵکی شاهۆ، کچەکەی «سوما ڕەحیمی» بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک، وێڕای ئاماژەدان بە کوژرانی باوکی لەلایەن هێزە نیزامییەکانی هەنگی سنووری لە نەوسوود، وتی: "باوکم بە…

١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٦
کوردستان

پیرانشار؛ بانگکردنی بنەماڵەی پێشمەرگە گیانلەدەستداوەکان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و زەوتکردنی مۆبایلی ژمارەیەک لەوان بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی وێنەی "خامنەیی"

١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ بە تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر گیانلەدەستدانی ٦ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ژمارەیەک لە بنەماڵەی گیانلەدەستداوان لە پیرانشار بانگی ئیدارەی…

١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ پیرانشار
کوردستان

سەقز؛ زیاتر لە حەفتەیەک دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ڕەزا ڕەجەبی

١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە حەفتەیەک لە دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی «ڕەزا ڕەجەبی»، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە. ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر،…

١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ سەقز