سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، سزای لەسێدارەدانی زیندانییەکی کورد بە ناوی «مەهدی ئایینی» کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قیساسی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی قوروە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم زیندانییە تەمەن ٢٨ ساڵەی خەڵکی شاری قوروە، نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر لە کاتی شەڕ و تێکهەڵچوونێکدا بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەسبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.

مەهدی ئایینی خێزاندار و خاوەنی کچێکی منداڵە.

هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان یان میدیاکانی ناوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.