ڕۆژی سێشەممە ٥ی خەزەڵوەری ۱۴۰۵، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی «عەلی مەشهووری» خەڵکی سەقز و دانیشتووی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، قاچی بەسەختی بریندار بوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە نزیک بنکەی سنووریی «برۆشکانی»ی بانە، بە شێوەی ڕاستەوخۆ تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و لەم ڕووداوەدا هەر دوو قاچی بەسەختی بریندار بووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: ئەم کۆڵبەرە کوردە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی بانە کراوە.
عەلی مەشهووری، خێزاندارە، باوکی سێ منداڵە و دانیشتووی گوندێکی سەر بە شاری بانەیە.





