لە کوردپادا، پاراستنی تایبەتمەندی و ئەمنییەتی زانیارییەکانی بەکارهێنەران لە گرینگترین کارەکانی ئێمەیە.ئەم سیاسەتی چوارچێوەی تایبەتە ڕوونی دەکاتەوە کە چ زانیارییەک کۆ دەکرێتەوە، چۆن بەکار دەهێنرێت و ئێمە بەئەنقەست لە پاشەکەوتکردنی چ زانیارییەک خۆ دەبوێرین.

ئەم ماڵپەڕە بە جۆرێک داڕێژراوە کە کەمترین زانیاری لە خوێنەران وەربگرێت. لە کوردپادا هیچ جۆرە ڕیکلامێک نییە و هیچ شونهەڵگرێکی ڕیکلامکەر، ئامرازی شیکاریی دەستدرێژکارانە یان کۆدەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لاپەڕەکانماندا کۆ ناکرێنەوە.

۱. خوێندنەوە و گەڕان بە ماڵپەڕدا

بۆ تێگەیشتنی باشتر لە حەز و ئارەزووی بەردەنگەکان، تەنیا ژمارەی سەردانەکانی بابەتەکان تۆمار دەکرێت. ئەم پرۆسەیە بە تەواوی بە نەناسراوی و بە شێوەی کۆکراوە (ڕۆژانە) ئەنجام دەدرێت:
هەر سەردانێک تەنیا ژمارەیەک بە کۆی سەردانە ڕۆژانەکانی هەمان بابەت زیاد دەکات.
هیچ جۆرە ناونیشانی IP، پەنجەمۆری وێبگەڕ (Browser Fingerprinting)، پێناسەی بەکارهێنەر یان پرۆفایلی ڕەفتاری پاشەکەوت ناکرێت.
هیچ جۆرە شوێنپێهەڵگرتنێکی نێوان ماڵپەڕی (Cross-site tracking) ئەنجام نادرێت.

۲. مافەکانی کوکییەکان (Cookies)

ماڵپەڕی کوردپا کوکییەکانی شوێنپێهەڵگرتن، ڕێکلامی یان کوکییەکانی لایەنی سێیەم بۆ دروستکردنی پرۆفایلی بەکارهێنەران بەکار ناهێنێت. تەنیا کوکییە پێویستە تەکنیکییەکان (وەک پاراستنی ڕێکخستنەکانی زمان یان شێوازی نیشاندان) دەکرێت بە شێوەی کاتی لە وێبگەڕەکەتدا پاشەکەوت بکرێن کە هیچ زانیارییەکی کەسییان تێدا نییە.

۳. ئەندامبوون لە هەواڵنامەدا

ئەگەر لە هەواڵنامەی ئیمەیلی کوردپادا ببنە ئەندام:
زانیارییە پاشەکەوتکراوەکان: تەنیا ناونیشانی ئیمەیلەکەتان و زمانی هەڵبژێردراو بۆ وەرگرتنی هەواڵەکان پاشەکەوت دەکرێت.
شێوازی بەکارهێنان: ئەم زانیارییانە تەنیا بۆ ناردنی هەواڵنامەکان بەکار دەهێنرێن و هەرگیز نە دەفرۆشرێن، نە بە کرێ دەدرێن و نە لەگەڵ هیچکەس یان ڕێکخراوێکی لایەنی سێیەمدا هاوبەش دەکرێن.
هەڵوەشاندنەوەی ئەندامەتی: لەژێر هەر ئیمەیلێکی نێردراودا، بەستەری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامەتی هەیە. هەروەها دەتوانن لە هەر کاتێکدا داوای سڕینەوەی یەکجاریی ئیمەیلەکەتان لە داتابەیسی ئێمە بکەن.

٤. ناوەرۆکی قایمکراو(جێگیرکراو) (Embedded Content)

بەشێک لە بابەتەکان دەکرێت ڤیدیۆ یان ناوەرۆکگەلێکیان تێدا بێت کە لە پلاتفۆرمەکانی دیکەدا (وەک یووتیووب یان ڤیمئۆ) بڵاو کراونەتەوە.
ئەم ناوەرۆکانە تا کاتێک ئێوە کرتە لەسەر دوگمەی پەخش نەکەن، دانابەزن.
بەر لە کلیککردن، هیچ داواکارییەک بۆ سێرڤێرەکانی ئەو پلاتفۆرمانە نانێردرێت و هیچ کوکی یان شوێنپێهەڵگرتنێک ئەنجام نادرێت.
دوای کرتەکردن و دەستپێکردنی پەخش، سیاسەتی چوارچێوەی تایبەتی و کوکییەکانی پەیوەندیدار بە هەمان پلاتفۆرم پەیڕەو دەکرێت.

٥. لاگە تەکنیکییەکان و ئەمنییەتی سێرڤێر

وەک هەر ماڵپەڕێکی دیکە، دابینکەری خزمەتگوزارییەکانی میوانداریی ئێمە (Hosting Provider) بۆ پاراستنی ئەمنییەتی تۆڕ، ڕێگری لە هێرشە سایبێرییەکان (وەک DDoS) و پشکنینی تێکچوونە تەکنیکییەکان، لاگەکانی سێرڤەر بە شێوەی کورتخایەن ڕادەگرێت. ئێمە بە هیچ شێوەیەک ئەم داتایانە بۆ ناسینەوە یان دروستکردنی پرۆفایلی خوێنەران بەکار ناهێنین.

٦. ناردنی ڕاپۆرتەکان و ئەو سەرچاوانەی کەوتوونەتە مەترسی (ڕاسپاردەی ئەمنییەتی)

ئەگەر زانیاری، بەڵگەنامە یان ڕاپۆرتێکمان بۆ دەنێرن کە ئەمنییەتی کەسی، گیانی یان یاسایی ئێوەی پێوە بەستراوەتەوە:
تکایە فۆرمە ئاساییەکانی ئەم ماڵپەڕە بەکار مەهێنن.
بۆ پاراستنی ئەمنییەتی خۆتان، ڕێکارە پەیوەندییە پارێزراو و کۆدکراوەکان (کە لە لاپەڕەی پەیوەندیمان تێدا ئاماژەی پێکراوە) بەکار بێنن.

۷. مافەکانی ئێوە بەسەر داتاکانی خۆتانەوە

بەپێی بنەماکانی چوارچێوەی تایبەتی، ئێوە ئەم مافەتان هەیە کە:
ئاگاداری ئەو زانیارییانەی خۆتان بن کە لای ئێمەیە. (وەک ئیمەیڵی هەواڵنامە)
بتوانن داوای گۆڕین یان سڕینەوەی یەکجاریی زانیارییەکانی خۆتان لە سیستمەکانی ئێمەدا بکەن.

۸. گۆڕانکاری لە سیاسەتی چوارچێوەی تایبەتیدا

لە حاڵەتی نوێکردنەوە یان گۆڕانکاری لە پێکهاتەی تەکنیکیی ماڵپەڕدا کە کاریگەریی لەسەر چوارچێوەی تایبەتی هەبێت، ئەم لاپەڕەیە نوێ دەکرێتەوە. ڕێکەوتی دوایین گۆڕانکارییەکان هەمیشە لە خوارەوەی ئەم لاپەڕەیەدا تۆمار دەکرێت.

پەیوەندی لەگەڵ ئێمە: ئەگەر سەبارەت بە سیاسەتی چوارچێوەی تایبەتی یان شێوازی بەڕێوەبردنی داتاکان لە کوردپادا پرسیارێکتان هەیە، دەتوانن لە ڕێگەی لاپەڕەی «پەیوەندی لەگەڵ ئێمە»وە لەگەڵ تیمی تەکنیکیدا باسی بکەن.

دوایین نوێکردنەوە: ئاگۆستی ۲۰۲۶