دووشەممە، ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

پاوە؛ ١٢ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی سەباح وەلەدبەگی، مامۆستای خانەنشینکراو و بەرپرسی گرووپی شاخەوانیی «نوور»

٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ بە تێپەڕبوونی ١٢ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی «سەباح وەلەدبەیگی»، هاووڵاتیی خەڵکی پاوە، مامۆستای خانەنشینکراو، چالاکی ژینگەپارێزی و بەرپرسی گرووپی شاخەوانیی «نوور» و گواستنەوەی بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان لە…

٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ پاوە
کوردستان

ناوچە سنوورییەکان؛ ڕێباز سلێمان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستان، بە دەستڕێژی دۆشکای سپای پاسداران کوژرا

٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق کە لە ناوچە سنوورییەکانی «سیدەکان» خەریکی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی بوو، لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی دۆشکای هێزەکانی سپای پاسداران لەو ناوچە سنوورییەدا…

٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٦
کوردستان

مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی مەتین فەرامەرزی، چالاکی فەرهەنگی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥، مەتین فەرامەرزی، چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ مەهاباد
کوردستان

ئاودانان/ئیلام؛ هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی عەلیڕەزا هێممەتی، چالاکی سێنفی و مەدەنی، دەستداگرتن بەسەر کەلوپەلی شەخسی و بانگکردنی بۆ دادگا

١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی «عەلیڕەزا هێممەتی»، چالاکی سێنفیی مامۆستایان و چالاکی مەدەنیی خەڵکی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بەسەر کەلوپەلە…

٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٦
کوردستان

سەوڵاوا؛ سام حەسەنی، منداڵی تەمەن ١٥ ساڵ بە تەقەی هێزەکانی هەنگی سنووری گیانی لەدەست دا و باوکی بریندار بوو

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٥، ماشینی هاووڵاتییەک بە ناوی "ئەحسەن حەسەنی" لە ناوچەی "دەرە ئەسحابە" لە نزیک گوندی "دەرەکێ" سەر بە شاری سەوڵاوا، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و لە مەودایەکی نزیکەوە کرایە ئامانجی تەقەی هێزەکانی هەنگی…

١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ سەوڵاوا
کوردستان

ورمێ؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و نادیاریی چارەنووسی یووسف کولۆنەک‌زاده، وەرگێڕ و مامۆستای زمانی کوردی

١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی یووسف کولۆنەک‌زاده،، وەرگێڕ و مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی ورمێ، ناوبراو هێشتا بە شێوەیەکی نادیار و لەکاتێکدا کە چارەنووسی ناروونە لە بەندیخانەی ناوەندیی…

١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ ورمێ
کوردستان

مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی کەماڵ پیرانپوور و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ ڕۆژی ڕابردوو هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی «کەماڵ پیرانپوور» بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ مەهاباد
کوردستان

مەهاباد؛ ئازادبوونی شلێر مام‌قادری دوای ٣ مانگ بە دانانی بارمتەی ١٥ میلیاردی؛ دایکی تووشبوو بە شێرپەنجە کە بە توندی ئەشکەنجە دراوە

١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ «شلێر مام‌قادری» ژنی لاوی تەمەن ٣٤ ساڵی خەڵکی مەهاباد، دایکی سەرپەرستی دوو منداڵ و تووشبوو بە شێرپەنجە کە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا خرابووە ژێر ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و دەروونییەوە، دوای سێ مانگ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە…

١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ مەهاباد
کوردستان

بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان؛ ناڕوونیی ڕەهای چارەنووسی سرووش کەرەمی پاش تێپەڕبوونی ٦ مانگ و ڕاگرتنی لە ژووری تاکەکەسیدا تەنانەت یەک پەیوەندیی کورتیشی نەبووە

١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی «سرووش کەرەمی»، لاوی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی کرماشان، کە حەفتەکانی ڕابردوو دوای مانگەکان دەسبەسەرکران لە شوێنێکی نادیاردا بە تۆمەتی «موحاربە» بۆ بەندیخانەی دێزڵاوای…

١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٦
کوردستان

سەردەشت؛ ٤ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی توندوتیژانەی مەلا ئەبووبەکر یووسفی و یوونس مووساپوور و بێهەواڵی لە چارەنووسیان

١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ بە تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و توندوتیژانەی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی «نەڵاس» بە ناوەکانی «مەلا ئەبووبەکر یووسفی» و «یوونس مووساپوور» لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر…

١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ سەردەشت