دووشەممە، ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

بۆجنوورد؛ مستەفا عەلیپوور، کوردی کرمانج و بریندار و دەسبەسەرکراوی خۆپیشاندانەکانی بەفرانبار، سزای ٤ ساڵ و ٢ مانگ بەندکران و ٧٤ قامچی بەسەردا سەپێندرا

«مستەفا عەلیپوور»، هاووڵاتیی تەمەن ٣٢ ساڵانی کوردی کرمانج و خەڵکی بۆجنوورد کە لە ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤دا بە زیاتر لە ١٠٠ فیشەکی ساچمەیی بریندار و دواتر دەسبەسەر کرابوو، لەم دواییانەدا لەلایەن دادگای ئینقلاب و دادگای کەیفەریی شاری…

بۆجنوورد١٣:١٧ — ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
کوردستان

دەرەشاری/ئیلام؛ دوو ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ماهان سەیفی، لاوی ۱۸ ساڵان، بەهۆی ناڕەزایەتیدەربڕین بەرانبەر گرانی

۹ی گەلاوێژی ١٤٠٥؛ پاش تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی «ماهان سەیفی»، لاوی ۱۸ ساڵانی کورد و خەڵکی شاری دەرەشاری سەر بە پارێزگای ئیلام، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.

٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
کوردستان

مادێح کرمانی؛ کۆڵبەری مەریوانی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا و دوای دوو ڕۆژ ناڕوونیی چارەنووسی تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە

٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥؛ تەرمی "مادێح کرمانی"، ئەو کۆڵبەرەی کە لەسەر سنووری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە ئینتیزامییەکان کوژرا، دوای دوو ڕۆژ ناروونیی جارەنووسی، ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
کوردستان

بەندیخانەی بۆجنوورد؛ عەلی قشڵاقی، لاوی ١٩ ساڵانی کوردی کرمانج و دەسبەسەرکراوی بەفرانبار، خەریکی تێپەڕاندنی ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانە

٧ی گەلاوێژی ۱۴۰۵؛ «عەلی قشڵاقی»، لاوی ١٩ ساڵانی کوردی کرمانج و لە دەسبەسەرکراوانی مانگی بەفرانباری ۱۴۰۴، کە پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری بۆجنووردەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، کۆتاییەکانی جۆزەردانی ۱۴۰۵ بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی…

٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ بەندیخانەی بۆجنوورد
کوردستان

مەهاباد؛ پەیمان محەممەدی مورادی دوای حەفتەیەک لە دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

٧ی گەلاوێژی ۱۴۰۵؛ «پەیمان محەممەدی مورادی»، لاوی کوردی خەڵکی مەهاباد، ڕۆژی ڕابردوو دوای حەفتەیەک لە دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی، بە دانانی بارمتەی ۵۰۰ ملیۆن تەمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ مەهاباد
کوردستان

بەرزاییەکانی پاتاق؛ دەستپێکردنی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو و داواکاریی چالاکوانی ژینگەپارێز بۆ کوژاندنەوەی

٧ی گەلاوێژی ۱۴۰۵؛ بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرزاییەکانی «پاتاق» لە شاری سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان تووشی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو بوو؛ ئاگرکەوتنەوەیەک کە تا ئێستا بووەتە هۆی سووتانی ژمارەیەکی زۆر لە دارەکانی بەڕوو، جۆرەکانی تری…

٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
کوردستان

ئاشخانە؛ عەلیڕەزا سەیدی، لاوی کوردی کرمانج و دەسبەسەرکراوی بەفرانبار، سزای ۳ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

٧ی گەلاوێژی ۱۴۰۵؛ «سەید عەلیڕەزا سەیدی»، لاوی ۲۶ ساڵانی کوردی کرمانج و لە دەسبەسەرکراوانی مانگی بەفرانباری ۱۴۰۴، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری بۆجنووردەوە سزای ۳ ساڵ بەندکرانی داسەپاوی بەسەردا سەپێندرا.

٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
کوردستان

بەندیخانەی ورمێ؛ سزای لەسێدارەدانی فەرزاد سوبحانی جێبەجێ کرا

بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٥، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی منداڵ-تاوانبار بە ناوی «فەرزاد سوبحانی» خەڵکی نەغەدە کە بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قیساسی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.

٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ بەندیخانەی ورمێ
کوردستان

مەهاباد؛ دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی میلاد مروەتی، خوێندکاری کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ڕۆژی سێشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٥، میلاد مروەتی، کتێبفرۆش و خوێندکاری بەشی یاسای زانکۆی ئازادی مەهاباد بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ مەهاباد
کوردستان

کرماشان؛ دەسبەسەرکردنی عەبدوڵڵا پەشابادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٥، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «عەبدوڵڵا پەشابادی» خەڵکی کامێران و دانیشتووی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ کرماشان
کوردستان

بۆجنوورد؛ ئەمیرمێهدی نەعیمی‌فەر، وەرزشوانی دەسبەسەرکراوی بەفرانبار و لاوی کوردی کرمانج بە زیندان و سزای نەختی مەحکووم کرا

٦ی گەلاوێژی ۱۴۰۵؛ «ئەمیرمێهدی نەعیمی‌فەر»، لاوی ۱۸ ساڵەی کوردی کورمانج، وەرزشوان و لە دەسبەسەرکراوانی مانگی بەفرانباری ۱۴۰۴، بەبێ مافی هەبوونی پارێزەر، لەلایەن دادگای تایبەتی تاوانەکانی شارستانی بۆجنووردەوە بە ساڵێک و شەش مانگ بەندکرانی…

٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ بۆجنوورد