ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، دیار حاجی ڕەسووڵپوور، لاوی خەڵکی بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی شەش مانگ بەندکرانی داسەپاو، بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گواسترایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردە هاوینی ١٤٠٥ لەلایەن دادگای ئینقلابی بۆکانەوە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی نیزام» سزای هەشت مانگ بەندکرانی داسەپاوی بەسەردا سەپێنرابوو و دوای تەسلیمبوون بە بڕیارەکە، حوکمەکەی بۆ شەش مانگ بەندکرانی داسەپاو کەم کرابووەوە.

ئەم لاوە کوردە بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤، بەبێ نیشاندانی بڕیاری دادوەری و بە بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و ڕۆژی سێشەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، دوای ٢٦ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.