بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، فەرهاد تەوان، بەندکراوی کورد کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام لە سێدارە درا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە خەڵکی ئیلامە و خاوەنی دوو منداڵە، دوو ساڵ پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی هاوسەرەکەی دەسبەسەر کرابوو و پاشان لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکان یان ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.





