دووشەممە، ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

بۆجنوورد؛ مێهدی ڕۆستەمی، کوردی کرمانج و دەسبەسەرکراوی بەفرانبار، سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

٦ی گەلاوێژی ١٤٠٥؛ «مێهدی ڕۆستەمی»، لاوی ٢٥ ساڵانی کوردی کرمانج و لە دەسبەسەرکراوانی بەفرانبار، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری بۆجنووردەوە بە تۆمەتەکانی «کۆبوونەوە و پیلانگێڕی دژی ئاسایشی نەتەوەیی» و «پڕوپاگەندە دژی نیزام"، بەبێ هەبوونی…

٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ بۆجنوورد
کوردستان

لەسێدارەدانی ئەشکان مالکی؛ نهێنی و بەپەلە، بنەماڵەکەی بەتەواوی لە دۆسییەکە و پارێزەری دیاریکراو بێئاگا بوون و تەنانەت ڕێگەیان پێنەدرا کفنەکەشی بکەنەوە

٣ی گەلاوێژی ۱۴۰۵؛ لەسێدارەدانی نهێنی و بەپەلەی «ئەشکان مالکی» لەگەڵ «مێهرداد محەممەدی‌نیا» لە ۱۱ی جۆزەردانی ۱۴۰۵دا، کە لە خۆپیشاندەرانی دەسبەسەرکراوی بەفرانباری ۱۴۰۴ بوون، لە پرۆسەیەکدا ئەنجام درا کە لە کاتی دەسبەسەرکردنەوە تا جێبەجێکردنی…

٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
کوردستان

وردەکارییەکانی کوژرانی وێنەگرێکی ناسراو و بنەماڵەکەی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان: مێهدی تەوەکولی، مریەم ئەسڵانی و سومەیە تەوەکولی

٥ی گەلاوێژی ۱۴۰۵؛ شەوی ڕابردوو سێ ئەندامی بنەماڵەیەک، لەوانە «مێهدی تەوەکولی» وێنەگری ناسراوی خەڵکی سنە، لەگەڵ «مریەم ئەسڵانی»ی دایکی و «سومەیە تەوەکولی»ی خوشکی، لە ئاکامی تەقەی هێزە ئەمنییەکاندا لە جاددەیەکدا کوژران. تەرمەکانیان لەژێر ناوی…

٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
کوردستان

ئیلام؛ دەسبەسەرکردنی توندوتیژانەی کەیۆمەرس حەسەنبەیگی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

ڕۆژی چوارشەممە ۳۱ی پووشپەڕی ۱۴۰۵، کەیۆمەرس حەسەنبەیگی، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و دوای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنە سەرەڕۆیانەکەیدا، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا…

٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ ئیلام
کوردستان

تاران؛ ڕێبوار مارابی، لاوی کورد و دەسبەسەرکراوی بەفرانبار بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیکردنەکەی بۆ زیندانی تارانی گەورە ڕاگوێزرا

ڕۆژی شەممە ٣ی گەلاوێژی ۱۴۰۵، ڕێبوار مارابی، لاوی کوردی ۲۷ ساڵانی خەڵکی کامێران و دانیشتووی تاران و لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ۱۴۰۴، دوای بانگکردنی بۆ بەشی جێبەجێکردنی سزاکان دەسبەسەر کرا و بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی…

٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ تاران
کوردستان

بۆجنوورد؛ عەلی بەراتی، کوردی کرمانج و دەسبەسەرکراوی بەفرانبار، سزای ۳ ساڵ و ۸ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا

۴ی گەلاوێژی ۱۴۰۵؛ «عەلی بەراتی»، لاوی ۲۵ ساڵانی کوردی کرمانج و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی مانگی بەفرانبار، لەلایەن یەکێک لە لقەکانی دادگای ئینقلابی شاری بۆجنووردەوە بە تۆمەتی «کۆبوونەوە و پیلانگێڕی دژی ئاسایشی نەتەوەیی» و بەبێ مافی…

٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ بۆجنوورد
کوردستان

بۆکان؛ پێشەوا چەمەنی، چالاکی مەدەنی، دوای دوو ڕۆژ دەسبەسەرکردن، لێدان و هەڕەشەی توند ئازاد کرا

۴ی گەلاوێژی ١٤٠٥؛ «پێشەوا چەمەنی»، هاووڵاتیی خەڵکی بوکان و چالاکی مەدەنی، کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە، دوای لێدان و هەڕەشەی توند بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی نیزام» ئازاد…

٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ بۆکان
کوردستان

بۆجنوورد؛ عرفان سەجادی، لاوی کوردی کرمانج و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی مانگی بەفرانبار، سزای ۶ مانگ زیندانیکردن و ۲۰۰ ملیۆن تمەن سزای نەختیی بەسەردا سەپێنرا

۴ی گەلاوێژی ۱۴۰۵؛ «عرفان سەجادی»، لاوی ۲۰ ساڵانی کوردی کرمانج و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ۱۴۰۴، لەلایەن دادگای ئینقلابی شارۆچکەی بۆجنووردەوە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی نیزام» لە نەبوونی خۆیدا، سزای ۶ مانگ…

٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ بۆجنوورد
کوردستان

ئاشخانه؛ عادڵ ڕەئیس قەنەواتی، کوردی کرمانج و دەسبەسەرکراوی مانگی بەفرانباری ۱۴۰۴، لە دۆسییەیەکی سزاییدا سزای ۹ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا

۴ی گەلاوێژی ۱۴۰۵؛ «عادڵ ڕەئیس قەنەواتی»، لاوی کوردی کرمانجی خەڵکی ئاشخانە سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ۱۴۰۴دا بۆ ماوەی دوو مانگ بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە گیرابوو، دوێنێ لەلایەن یەکێک لە لقەکانی…

٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
کوردستان

ورمێ؛ سزای ۱۰ ساڵ و ڕۆژێک بەندکرانی یوونس نەبی‌زاده لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە وەک خۆی پەسەند کرایەوە

٣ی گەلاوێژی ۱۴۰۵؛ سزای ۱۰ ساڵ و ڕۆژێک بەندکرانی هاوڵاتییەکی کورد بە ناوەی «یوونس نەبی‌زاده» تەمەن ۳۷ ساڵ کوڕی عیسا خەڵکی گوندی «دلو» سەر بە ناوچەی دزەی دۆڵی ورمێ لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە وەک خۆی پەسەند کرایەوە.

٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ ورمێ