ئاژانسی کوردپا: ئەندامێکی سپای پاسداران لە شەڕ و تێکەڵچوونێک لە شاری چاڵدێراندا کوژرا.

ڕۆژی سێشەممە، ٧ی جۆزەردان، ستوان یەکەم، "ئیبراهیم ئاخوندزادە"، ئەندامی سپای پاسداران، لە نزیک گوندی "سێگرک"ی شاری چاڵدێران، لە شەڕ و تێکەڵچوونێکدا، کوژرا.

ئەو ئەندامەی سپای پاسداران، خەڵکی شاری "ئاواجیقـ"ی سەر بە شاری چاڵدێرانە و میدیا حکوومەتییەکان ئەم شەڕ و تێکەڵچوونەیان، خستووەتە ئەستۆی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران.

هەتا ئێستا، هیچ کام لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران، ئەم شەڕ و تێکەڵچوونەیان لە ئەستۆ نەگرتووە.

لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی جۆزەردان، "کوورش حاجی مورادی"، بەرپرسی پۆلیسی ئاگایی شاری "شاباد"، لە شەڕ و پێکدادانێکدا، کوژرا.