ڕۆژی شەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، گوڵاڵە (نازەنین) ئێلیاسی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد دوای بانگکرانی بۆ لقی جێبەجێکردنی حوکمەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی داسەپاو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گواسترایەوە.
گوڵاڵە ئێلیاسی مانگی گەلاوێژی ١٤٠٥ لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر «ئەحەد سیامی» بە تۆمەتی «کۆبوونەوە و تەبانی بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئەمنییەتی وڵات»، سزای دوو ساڵ بەندکرانی داسەپاو بەسەردا سەپێنرابوو.
ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٣، ئەم هاووڵاتییە کوردە دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گواسترایەوە و دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گواسترابووەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، گوڵاڵە ئێلیاسی بە دانانی بارمتەی چوار میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرابوو.





