بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ناسر قۆرغچی" و "شەهاب قۆرغچی" خەڵکی گوندی «کانیڕەش»ی سەر بە بۆکان، بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، کاتژمێر ١٠ی بەیانی، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەم دوو ئامۆزایەیان لە شوێنی کارەکەیان لە ناوچەی «میراوا»ی شاری بۆکان دەسبەسەر کردووە. ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە خێزاندارن.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکارەکانی دەسبەسەرکرانی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە ڕوون نەبووەتەوە و هێزە ئەمنییەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەمبارەیەوە نەداوە. هەروەها ناوبراوان لە کاتی دەسبەسەرکردنیانەوە تا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەش بوون.





