ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی ئیلام بەفەرمی تۆمار کرا + وێنـــە
14:25 - 7 رەزبەر 2713
ئاژانسی کورپا: ئەنجومەنێکی ژینگەپارێزی و خەڵکیی ئوستانی ئیلام بە شێوەی فەرمی تۆمار کرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، گروپی \" ژینگەپارێزانی ئیلام\" کە ماوەی زیاتر لە یەک ساڵە دەستیان بە چالاکای کردووە و چەند رۆژ پێش ئێستا ئەندامانی بەرێوەبەریی خۆی هەڵبژارد.
ئەم ئەنجومەنە لەرێوڕەسمێکدا لە مەکۆی فەرهەنگسەرای لاوانی ئیلام، بەشێوەی فەرمیی چالاکییەکانی خۆی لەژێر ناوی \"هەوای تازە\"دا دەست پێ کرد و ئەندامانی شۆرای بەرێوەبەری و چاوەدێریی خۆی هەڵبژارد.
ئەم گروپە راستەوخۆ ٣٠٠ کەسی بەرەو لای چالاکییەکانی خۆی راکێشاوە و نزیک بە ١٠٠ کەسی دیکەش لایەنگری دەکەن.
هەنووکە \"بەرێوەبردنی خولی پەروەردەیی ژینگەپارێزی بۆ منداڵان، بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە لە باخچەی ساوایان و کانوونی پەروەردەی فەرهەنگیی منداڵان و مێرمنداڵان\" لە چالاکییە فەرهەنگییەکانی ئەو ئەنجومەنە ئەژمار دەکرێن.
بەرپرسی گرووپی ژینگەپارێزانی ئیلام، \"دابین کردنی ئیمکاناتی ئامفی تیاتر و ناوندی تەبلێغاتیی تایبەت بەمەبەستی جێگیر کردنی فەرهەنگی ژینگەپارێزی\" وەک پێداویستییەکانی ئەو ئەنجومەنە لەقەڵەم داوە.
فەرزاد شەفیعزادە، حوسێن نێعمەتزادە، محەممەدسابیر مەحموودیان، شکۆفە حەیدەریان، مەهسا کەریمی و ئێحسان کەریمی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی ئوستانی ئیلام پێک دێنن.
لەماوەی چەند ساڵی ربردوودا ٤ ئوستانی ئیلام، کرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی رۆژئاوا بەرەوڕووی قەیرانی ژینگە بوونەتەوە و زۆربەی سروشت و ژینگەی ئەو ٤ ئوستانە لە ئەنجامی سووتمان و ئاگرکەوتنەوەدا لەناوچوون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، گروپی \" ژینگەپارێزانی ئیلام\" کە ماوەی زیاتر لە یەک ساڵە دەستیان بە چالاکای کردووە و چەند رۆژ پێش ئێستا ئەندامانی بەرێوەبەریی خۆی هەڵبژارد.
ئەم ئەنجومەنە لەرێوڕەسمێکدا لە مەکۆی فەرهەنگسەرای لاوانی ئیلام، بەشێوەی فەرمیی چالاکییەکانی خۆی لەژێر ناوی \"هەوای تازە\"دا دەست پێ کرد و ئەندامانی شۆرای بەرێوەبەری و چاوەدێریی خۆی هەڵبژارد.
ئێحسان موعتەمێدینیا، بەرپرسی گرووپی ژینگەپارێزانی ئیلام
ئێحسان موعتەمێدینیا، بەرپرسی ئەو ئەنجومەنە لەرێوڕەسمی یەک ساڵ چالاکی نواندنی ئەو گروپەدا رایگەیاند؛ ئەم ئەنجومەنە کە بە مەبەستی گەشاندنەوەی سروشت و رزگار کردنی سروشتی شاری ئیلام لە زبڵدانی دامەزراوە و ئەگەریش ئەم رەوتە بەردەم بوایە بەرەو لەناوچوون دەڕۆیشت.ئەم گروپە راستەوخۆ ٣٠٠ کەسی بەرەو لای چالاکییەکانی خۆی راکێشاوە و نزیک بە ١٠٠ کەسی دیکەش لایەنگری دەکەن.