ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٥، هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی پەری سامانی و ڕۆیا سامانی، دوو خوشکی خەڵکی مەهاباد و دوای پشکنینی ماڵەکە، دەستیان بەسەر کەلوپەلە ئێلێکترۆنییەکانیانیاندا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ کوردپا، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستیان بەسەر مۆبایل و لەپ‌تاپی ڕۆیا سامانی و مۆبایلی پەری سامانیدا گرتووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: ئەم دوو خوشکە بۆ ڕۆژی شەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٥ بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا لە مەهاباد کراون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری بانگکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژ بەم دوو خوشکە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.