چالاکێکی سیاسیی کورد بە ٣ ساڵ زیندان حوکم درا

16:13 - 26 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ماوەی ٣ ساڵ زیندانی بۆ چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی مەریوان بڕییەوە.

دادگای شۆڕشی شاری مەریوان هاووڵاتییەکی کوردی بەناوی \"سامان شاوەیسی\" بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئوپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، بە ٣ ساڵ زیندانی مەحکووم کرد.

\"کەمپەینی داکۆکی لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی\" بڵاوی کردەوە، ئەو چالاکە سیاسییە تەمەن ٢٦ ساڵ و خێزاندارە و خاوەن دوو منداڵی کەم تەمەنە.

سامان شاوەیسی لە کاتی دەستبەسەر کرانییەوە هەتا ئێستا ماوەی ٦ مانگە لە سلوولی تاکەکەسیدا راگیراوە و بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو ماویەدا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە خراوەتە ژێر گوشار و بە توندی ئەشکەنجە کراوە.