ئاژانسی کوردپا: مامۆستایەکی کورد لە قۆناغی کۆتایی " هەڵبژاردنی مامۆستا توێژەرەکان" وەک یەکێک لە مامۆستا توێژەرە هەڵبژێردراوەکانی وڵاتی ئێران دەستنیشان کرا.
هەواڵدەریی مێهر بڵاوی کردەوە "فاتمە حاجیان" دەبیری قوتابخانەکانی شاری قوروە لە ١٥یەمین بەرنامەی مامۆستا توێژەرەکانی ساڵی ٩٠-٩١ وەک توێژەری هەڵبژاردەی وڵاتی ئێران دەستنیشان کرا.
لە ماوەی خوێندنی ساڵی ٩٠بۆ ٩١ ، ٦٣٩ کەس لە مامۆستایانی پارێزگای کوردستان لە بەرنامەی مامۆستا توێژەرەکان بەشدارییان کرد کەلە کۆی ئەو رێژەیە ١٨٥ کەس لە ئاستی پارێزگای کوردستاندا هەڵبژێردران و ٢٠ کەسیش لەو رێژەیە لە قۆناغی کۆتایی لە ئاستی ئێراندا بەشدار بوون.
لە قۆناغی کۆتایی و ئاستی ئێراندا، فاتمە حاجیان مامۆستای خەڵکی قوروە لە رشتەی "راوێژکاری"دا وەک توێژەری هەڵبژاردە دەستنیشان کرا.
لە کۆتاییدا و لە رێوڕەسمێک کە بە بۆنەی حەفتەی توێژینەوە و بە ئامادە بوونی بەرپرسانی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستان بەڕیوە دەچێت، رێز لە مامۆستا توێژەرە هەڵبژێردراوەکان دەگیرێت.





