سنە / جێژنی لە دایکبوونی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە و نەبوونی ناوەندی دەرمانیی تایبەت + وێنـــە

15:13 - 26 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: دووەمین جێژنی لەد دایکبوونی پەپوولەکان لە شاری سنە لە کاتێکدا بەڕێوە چوو، کە هەتا ئێستا هیج ناوەندێکی دەرمانیی تایبەت لە ئوستانی کوردستان بۆ ئەو منداڵانە بوونی نییە.

یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی داکۆکی لە منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشیی شێرپەنجە بە هەواڵدەریی \"ئیسنا\"ی راگەیاندووە، لە ئێستادا ٨٠ منداڵی کوڕ و کچی تووشبوو بە نەخۆشیی شێرپەنجەی جۆراوجۆر لە ئوستانی کوردستاندا بوونیان هەیە.

هێرش سوڵتان‌پەنا لەو جێژنەدا باسی لەوەش کرد، هەنووکە هێچ ناوەندێکی تایبەتی دەرمانی بۆ ئەو منداڵانە بوونی نییە و بڕیارە نەخۆشخانەیەکی تایبەتیان لە شاری سنە بۆ دروست بکرێت، بەڵام ئەو بۆدجەیەی کە بۆی تەرخان کراوە تەنیا ٢٠%ی ئەو ناوەندە دەرمانییەی پێ دروست کراوە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشدا، دۆزینەوە(تشخیص)ی نەخۆشیی شێرپەنجە سەرەکیترین هۆکار بۆ چارەسەر کردنی دەستبەجێی ئەو نەخۆشییە دێتە ئەژمار، بۆیە نەبوونی ناوەندێکی دەرمانیی تایبەت لە کوردستان، ئەو کێشەیە بە چارەسەر نەکراوی دێڵێتەوە.

ئەوەش لە کاتێک دایە کە ئەو ناوەندە دەرمانییە پێویستە بە تاقیگەی مودێرن و کەرەسەی پێشکەوتووی پزیشکی تەیار بکرێت و خزمەتگوزاری بۆ ئەو منداڵانە پێشکەش بکات.

ئەو جێژنە لەلایەن ئەنجومەنی داکۆکی لە منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشیی شێرپەنجە و بە هاوکاریی چەند ناوەندێکی فەرهەنگی، کۆمەڵێک شیرکەت و کەسی خێرخواز لە شاری سنە و بەمەبەستی دڵخۆش کردن و خولقاندنی دۆخێکی شاد بۆ منداڵان بەرێوەچوو.

\"12725.jpg\"

\"12730.jpg\"

\"12727.jpg\"

\"12729.jpg\"

\"12726.jpg\"

\"12734.jpg\"

\"12731.jpg\"

\"12732.jpg\"

\"12728.jpg\"