سلێمان چیرە شاعیر و نووسەری کورد، ماڵئاوایی لە ژیان کرد
15:29 - 21 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: مامۆستا سلێمان چیرە (هێرش)، شاعیر، نووسەر، وەرگێڕ، ڕۆژنامەوان، سەرنووسەری گۆڤاری گزینگ و کەسایەتیی گەورەی کورد، کۆچی دواییی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٠ی خاکەلێوە مامۆستا سلێمان چیرە ناسراو بە (هێرش)، له ته‌مه‌نى ٦٢ ساڵى دا له نه‌خۆشخانه‌ى \'\' کارۆلینسکا\'\'ى شارى ستۆکهۆڵم، ماڵئاوایی لەژیان کرد.
ئەو شاعیرە کوردە (هێمن ناس) و (نالی ناس)ێکی گەورە بوو کە دەست و پەنجەی بە ئەدەبیات و ڕۆشنبیریی کوردییەوە دیار و بەرچاوە.
سلێمان چیرە ساڵی ١٣٢٩ی هەتاوی لەگوندی \"هەمزاوا\"ی سەربە شاری مەهاباد لە دایک بووە و ماوەی چەند ساڵ لە شارەکانی \"مەریوان و شائاباد\" مامۆستای قوتابخانەکان بووە.
ناوبراو ماوه‌ى ١٠ ساڵ به‌رپرسى گۆڤارى وه‌رزانه‌ى فه‌رهه‌نگى ــ ئه‌ده‌بیی«گزینگ» بووه و لەو ماوەیەدا ٤٠ ژماره‌ى لێ بڵاوکراوه‌ته‌وه.
ئەو نووسه‌رە کوردە، دواى راگیرانی گۆڤارى «گزینگ»، ماڵپه‌ڕێکى فه‌رهه‌نگى ــ ئه‌ده‌بیی بەناوی \"گزینگ\" کردەوە و شێعر و نووسینه‌کانى خۆی و هەروەها بابه‌ت و به‌رهه‌مى شاعیران و نووسه‌رانى دیکه‌ى کوردیشی تێدا بڵاو ده‌کردەوە.