دەستبەسەر کرانی کۆمەڵیک سەلەفی لەشاری جوانڕۆ

20:49 - 20 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: چەندین کەسی سەلەفی لەنێو ماڵێکدا لە شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێ‌شەممە رێکەوتی ٢٠ی خاکەلێوە کۆمەڵێک لە سەلەفییەکانی شاری جوانڕۆ لە نێو ماڵیک لە نزیک مزگەوتی \"قادری\"ی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستبسەر کران.

شوناسی یەکێک لەو کەسانەی \"میکایل تاوگوزی\" کوڕی قاسم راگەیەندراوە.
شایەتحاڵان رایانگەیاندووە، سەرجەم ئەو کەسانە لە کاتی دەستبەسەر کردندا بە چەکی گەرم تەیار بوون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە ژمارەی دەستبەسەر کراوان و شوێنی راگیرانیان رانەگەیەندراوە.

رێکەوتی ٣٠ بەفرانباری ساڵی رابردوو هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"یاسر حوسێنی\" کوڕی تۆفیق لە شاری جوانڕۆ ، لەلایەن ٢ ماتۆڕ سوارەوە بە بیانووی بەرز بوونی دەنگی گۆرانی و مۆسیقای ماشێنەکەی، لەبەر دەرکەی ماڵەکەی خۆی لە شاری جوانڕۆ ئاگری تێبەردرا.