تەقە کردن لە کاسبکارانی کورد و زەوت کردنی سامانەکانیان
14:29 - 17 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: هێزە نیزامی و ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی کوردستان، وێڕای تەقە کردن لە کاسبکاران، سامانی ئەو کاسبکارانەش زەوت دەکەن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی دووشەممە ریکەوتی ١٦ بانەمەڕ هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە نزیک گوندی \"مەزناوێ\"ی سەربە ناوچەی ئالانی سەردەشت تەقەیان لە ماشێنی کاسبکارێکی کورد بەناوی \"عومەرە رەش\" کردووە و زیانێکی بەرچایان بە ماشینی ناوبراو گەیاندووە.
سەرچاوەیەکی نزیک لەو رووداوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: لە ئەنجامی زەبر و زەنگی هێزە نیزامییەکان بۆ سەر ئەو کاسبکارە کوردە، هاووڵاتییانی گوندی \"مەزناوێ\" بەهانای ئەو کاسبکارە کوردەوە چوون و لە ئەنجامدا گرژی هاتۆتە ئاراوە.
هەروەها رۆژی شەممە رێکەوتی ١٤ی بانەمەڕ هێزە ئینتزامییەکانی جێگیر لە پاسگای گوندی \"گەشکی\"ی سەربە شاری کامیارن تەقەیان لە ماشێنی کاسبکارێکی کوردی خەڵکی ئەو شارە بەناوی \" ب. ئەلف\" کردووە و وێڕای زیان گەیاندن بە ماشێنەکەی، دەستیان بەسەر کەلوپەلەکەشیدا گرتووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: کەلووپەلی ئەو هاووڵاتییە کوردە زیاتر لە ١٥٠ میلیۆن تمەن مەزندە کراوە کەلەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
لەلایەکی دیکەوە رۆژی هەینی رێکەوتی ١٣ی بانەمەڕ، هێزە ئینتزامییەکانی جێگیر لە پاسگای مەلەندووی سەربە بەخشی نەوسوود، تەقەیان لە ماشێنێکی کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری پاوە کردووە و وێرای زیان گەیاندن بە ماشێنەکەی، سەرجەم شتومەک و کەلوپەلەکەشیان زەوت کردووە.
ساڵانە رێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی کورد لە نێوان جادەکانی کوردستان و شارەکانی دێکەی ئێران لەلایەن هێزە نیزامی و ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە ژێر ناوی \"هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ\" تەقەیان لێ دەکرێت و دەکوژرێن.
ئەوەش لە کاتێک دایە کە کاسبکارانی کورد تەنیا بۆ دابین کردنی بژیویی ژیانی بنەماڵەکانیان روویان لەو پیشە پڕ مەترسییە کردووە.