بەیاننامەی چالاکانی مەدەنی و خوێندکاریی شاری مەریوان سەبارەت بە درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ریی برایانی کوردپوور
03:13 - 20 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و خوێندکاریی کورد لە شاری مەریوان بەبۆنەی درێژ کردنەوەی ماوەی دەستبەسەریی مەسعوود و خوسرەو کوردپوور بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.
چالاکانی مەدەنی و خوێندکاریی شاری مەریوان ڕاگرتنی ئه‌م دوو برا رۆژنامەنووسەیان لە زیندان مه‌حکووم کردووە و خوازیاری ئازادی ده‌سبه‌جێیان بوون.
نوسخەیەک لەو بەیاننامەیە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە کە لێرەدا وەک خۆی بڵاو دەکرێتەوە:
کۆمه‌ڵانی خه ڵکی کوردستان ،مرۆڤ دۆستان، ڕێبوارانی ڕێگەی سه‌ربه‌ستی و ئازادی، ههروەک ئاگادارن پتر له دوو مانگه دوو تێکۆشه‌ری کورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تی و ئیتلاعاتیه‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌بێ هیچ تاوانێک ڕاپێچی زیندان کراون، تاوانی ئه‌وان جگه له ڕووماڵ کردنی پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ و گه‌یاندنی ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان واتا ئاشکرا کردنی زه‌بر و گوشاره‌کانی سه‌ر خوێندکاران، کرێکارانی سه‌ر سنوور و ژنان و سه‌رجه‌م چینه‌کانی کۆمەڵگە شتێکی تر نیه ئه‌گەر ئه‌وانه تاوانن با ئێمه‌ش هه‌موومان تاوانبار بین!!
له‌وکاته‌وه که ئه‌م دوو چالاکه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون، بۆشایه‌کی زۆر له بواری ڕاگه‌یاندن له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ستی پێده‌کرێت، بۆیه ئێمه وه‌ک نووسه‌رانی ئه‌م به‌یانیه سه‌ره‌ڕای ڕێزلێنان له ئه‌رک و چالاکیه‌کانی برایانی کوردپوور ئه‌م کرده‌وه دژه مرۆڤانه و له زیندان ڕاگرتنی ئه‌م دوو چالاکه مه‌حکووم ده‌که‌ین و داوای ئازادی ده‌سبه‌جێیان ده‌که‌ین له هه‌مان کاتیش‌دا هاوپشتی خۆمان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان ده‌رده‌بڕین و دڵنیایان ده‌که‌ینه‌وه که کوردپووره‌کان ته‌نها رۆڵه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه نین، به‌ڵکوو جێگه و پێگه‌ی خۆیان هه‌یه له‌نێو دڵی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستاندا.
بۆیه داوا له سه‌رجه‌م چالاکانی مه‌ده‌نی، سیاسی، خوێدنکاری، بواری ژنان و سه‌رجه‌م مرۆڤ دۆستان ده‌که‌ین به هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له ئاست ئه‌م ده‌سبه‌سه‌رکردنه سه‌ره‌ڕۆیانه هه‌نگاوی باش هه‌ڵبگرن بۆ ئازادی ئه‌م دوو چالاکه و له به‌رانبه‌ر ئه‌م فشارانه‌دا بێده‌نگ نه‌بن، هه‌رکه‌سه‌و له جێگای خۆی بتوانێت هه‌ڵوێستی خۆی هه‌بێت و ئه‌م کرده‌وه نابه‌جێیه مه‌حکووم بکات.
له کۆتاییدا ده‌سه‌ڵات وشیار ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌وان به‌رپرسن له ته‌ندروستی گیانی ئه‌و دوو چالاکه و هاوکات دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که ده‌بێت به زووترین کات ئازاد بکرێن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ باوه‌شی بنه‌ماڵه‌کانیان.
کۆمه‌ڵێک له چالاکانی مه‌ده‌نی و خویندکاریی شاری مه‌ریوان
١٩ی بانەمەڕی ١٣٩٢ی هەتاوی