کەرەج؛ کیانووش شیرین‌بەیان، لاوی ٣٩ ساڵانی کوردی یارسان شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار لە فەردیسی کەرەج

07:13 - 12 رێبەندان 2725

٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "کیانووش شیرین‌بەیان" لاوی کوردی ٣٩ ساڵانی خەڵکی "سەحنە" سەر بە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی کەرەج، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار لە فەردیسی کەرەجە کە بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ تەرمی "کیانووش شیرین‌بەیان" پاش سێ ڕۆژ ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەتییەکان ئیزنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنیان پێ نەداون و بنەماڵەکە ناچار کراون کە ڕێوڕەسمەکە لە بێدەنگیدا بەڕێوە ببەن. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی، شاری سەحنە بە خاک سپێردراوە.

"کیانووش شیرین‌بەیان" لە کەرەج لە کۆمپانیایەکدا خەریکی کارکردن بووە.