٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "عەلی گردکانە" لاوی کوردی ٢٧ ساڵانی خەڵکی "کەنگاوەر" سەر بە پارێزگای کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار لە کەنگاوەرە کە بە تەقەی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە دڵی کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "عەلی گردکانە" لە مەیدانی ئازادیی کەنگاوەر بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە دڵی کراوەتە ئامانج و کوژراوە. تەرمەکەی لە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤دا لە گۆڕستانی "گردکانە" بە خاک سپێردراوە.