هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا

00:41 - 14 رەزبەر 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یووسف دەشتی" خەڵکی بۆکان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە ڕێگای بۆکان- مەهاباد تەقەیان لەم هاووڵاتییە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە گومانی گواستنەوەی کاڵای قاچاخ ئەم هاووڵاتییەیان کردووەتە ئامانج.

یووسف دەشتی تەمەنی ٣٨ ساڵ بووە و ناوی باوکی محەممەدە.