ئەو وێنانەی کە بەدەستی کوردپا گەیشتوون نیشانی دەدەن کە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٥، دەیان ئۆتۆمبێلی هێزەکانی سەرکوت و گاردی تایبەت، هاوڕێ لەگەڵ ماتۆڕ و وەنەکان، لە جاددەکانی دەوروبەرەوە بۆ ناوەندی شاری سەقز گوازراونەتەوە.
ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی کوردپا ئاماژە بە زاڵبوونی کەشوهەوایەکی یەکجار ئەمنییەتی و سەربازی بەسەر سەقزدا دەکەن، بە شێوەیەک کە تەواوی ڕێگە سەرەکی و لاوەکییەکانی سەر بە گۆڕستانی ئایچی داخراون.
هەر لەم پێوەندییەدا، ئەو ڕاپۆرت و وێنانەی کە بەدەستی کوردپا گەیشتووەکان نیشانی دەدەن کە لە بەرەبەرەی چوارەمین ساڵیادی شەهیدکرانی ژینا ئەمینیدا، ئاوی بەنداوی «چراوەیس»ی سەقز بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەک بە مەبەستی سنووردارکردن و داخرانی ڕێگە لاوەکییەکانی گەیشتن بە گۆڕستانی ئایچی، شوێنی مەزاری ژینا ئەمینی، بەر دراوەتەوە. هەولێک کە ڕێگری لە دەسڕاگەیشتنی خەڵک بە مەزاری ژینا ئەمینی دەکات.
هەروەها هەموو ساڵێک، لەسەر ڕێگاکانی گەیشتن بە گۆڕستانی ئایچی، هێزە ئەمنییەتی و نیزامییەکان بە ماشین و کەلوپەلی نیزامییەوە جێگیر دەکرێن.





