ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٥، هاووڵاتییەک بە ناوی «هیوا عەبدوڵڵاهی» بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتراستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای ڕاگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی، ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەسبەسەرکردن و تۆمەتە پاڵدراوەکان دژی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پەیوەندیی تلفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.





