سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "مەولوود خالدیان" خەڵكی شاری قوروە، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە نزیکەی ٤ ساڵ پیش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێادرەدران سزا دراوە.
مەولوود خالدیان، خێزاندار، باوکی منداڵێک و خەڵکی گوندی "قاملوو" سەر بە شاری قوروەیە.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.





