ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٥، «حاسڵ فەقری‌ئەسڵ»، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «کەرێزەی شێخان» و دانیشتووی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و تاکوو ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، "حاسڵ فەقری‌ئەسڵ" ٣١ سالان و کوڕی حوسێنە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە پاڵدراوەکان دژی ئەم هاوولاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و تەنانەت پەیوەندیی تلفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.