بەرەبەیانیی سێشەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٥، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی «فەرەیدوون ئەکبەرزادە»، خەڵکی شاری سەراوڵە، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەسبەسەر کرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکان یان میدیا ناوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.





