٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٥؛  ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە کوردپا گەیشتوون باس لە شەپۆلێکی هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان لە شاری شنۆ بۆ سەر ماڵان دەکەن. تاکوو ئێستا شوناسی ٤ هاوولاتی بە ناوەکانی «ڕەحیم ئەرشەدی»، «سۆران بایزیدی»، «فەخرەدین ئەیووب ئیبراهیمی» و «ڕەزا ڕەشیدنیا» بۆ کوردپا ڕوون بووەتەوە و سەبارەت بە چارەنووسیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکانی کوردپا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٥،  لە ئەنجامی شەپۆلێکی دەسبەسەرکرانی هاوولاتییان لە شنۆ، ٤ هاووڵاتی بە ناوەکانی «ڕەحیم ئەرشەدی»، «سۆران بایزیدی»، «فەخرەدین ئەیووب ئیبراهیمی» و «ڕەزا ڕەشیدنیا» بە هێرشی هێزە لیباس شەخسییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان، بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە شێوازێکی توندوتیژانە، لەگەڵ سووکایەتی و لێدانی توند دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

«فەخرەدین ئیبراهیمی» کوڕی «مەحیەدین ئیبراهیمی» بەندکراوی سیاسیی لەسێدارەدراوی کوردە و لە کاتی دەسبەسەرکردنیدا تەقەشی لێ کراوە. هەروەها ڕەحیم ئەرشەدیش بەندکراوی سیاسیی پێشووە.

بە وتەی سەڕاجوەکانی کوردپا؛ هێرشی شەوانەی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی شنۆ بە مەبەستی دروستکردنی کەشوهەوای ترس و تۆقاندن بەڕێوە چووە .

ئاماری وردی سەرجەم دەسبەسەرکراوان تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە و تاکوو ئێستا ئاماری هەموو ئەو کەسانەی کە کەوتوونەتە بەر ئەم هێرشە ڕوون نەبووەتەوە.