سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ئیلام جێبەجێ کرا

00:33 - 14 رەزبەر 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی "نیما مورادی" و "نەسروڵلا مێنەتی" خەڵکی ئیلام لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نیما موردای دوو ساڵ پێش ئێستا و نەسروڵڵا مێنەتی چەند ساڵ پێش، بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کران و دواتر لە دۆسییەی جیادا لەلایەن ناوەندی دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا دران.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم دوو بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانەوە ڕانەگەیەندراوە.

وێنە: نەسروڵلا مێنەتی