دەسبەسەرکردنی ٥١ هاووڵاتی لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ٩٩ لە کوردستانی ئێران
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا لە مانگی گەلاوێژی ساڵی٩٩، سەرجەم ٥١ هاووڵاتی لە کوردستانی ئێران دەسبەسەر کراون.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا لە مانگی گەلاوێژی ساڵی٩٩، سەرجەم ٥١ هاووڵاتی لە کوردستانی ئێران دەسبەسەر کراون.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا، لە مانگی گەلاوێژی ١٣٩٩، لە کۆی ٢٥ هاووڵاتیی کورد، سەرجەم بە تۆمەتی "ئەمنییەتی" لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە زیندان و سزای دیکە مەحکووم کراون.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "بێهرووز مورادی" کوڕی "میرزرا"، خەڵکی "تازاوا"ی سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکرا.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا لە مانگی گەلاوێژی ١٣٩٩، کۆی گشتیی ٢٧ کۆڵبەر لە کوردستانی ئێران کوژراون و بریندار بوون (٥ کوژراو و ٢٢ بریندار).
حوکمی ئێعدامی "مەحیەدین ئیبراهیمی"، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی گوندی "ئاڵکاوێـ"ـی شاری شنۆ، لە لقی ١٩ی دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست کرایەوە.
ڕۆژی هەینی ٣١ی گەلاوێژ، کچێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی "شیوا خۆڕەمی" خەڵکی گوندی "سماقلوو"ی ناوچەی سەرشیوی سەقز، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی "شێرکۆ سیاوەشی" کوڕی "محەممەد"، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی هەینی ٣١ی گەلاوێژ، باوک و کوڕێک لە یەکێک لە گوندەکانی شاری چڕداوڵ سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی دەسکاریکردنی کەرەستەی تەقەمەنی، بوون بە قوربانی.
چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مادیح فەتحی" کوڕی محەممەد خەڵکی شاری سنە، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، ناڕوونە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، زیندانییەکی سیاسی بە ناوی "سالار خەلیل سدیقی هەمەدانی" لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گەڕێندرایەوە.