٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ١١ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی ژینا ئەحمەدی، دامەزرێنەری فێرگەی مۆسیقای «ژیلەمۆ» و دانیشتووی مەریوان، ناوبراو هێشتا بە بێسەروشوێنی و بە دۆخێکی نادیارەوە لە بەندی دابڕگەی کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە ڕگیراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هونەرمەندە کوردە لە کاتی دەسبەسەرکردنیەوە تا ئێستا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ئەوەشی خستە ڕوو کە ژینا ئەحمەدی ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٥ بەبێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
ژینا ئەحمەدی، دامەزرێنەری فێرگەی مۆسیقای «ژیلەمۆ» خەڵکی گوندی «نێ» و دانیشتووی مەریوانە و لە بواری مۆسیقای، سینەما و وێنەکێشان بۆ منداڵان و مێردمنداڵان چالاکی دەکات.
هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هونەرمەندە کوردە لەبەر دەستدا نییە.





