بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٥، عەتا قوبادی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «شایەنی» سەر بە شاری کامێران، بەبێ بەڵگەی یاسایی و بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دوای پشکنینی ماڵەکەی، دەسبەسەریان کرد.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەمبارەیەوە نەداوە. هەروەها، ناوبراو هێشتا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەشە.