بڕیاری دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد درێژ کرایەوە
بڕیاری دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەید ئەحمەد سەبری" کوڕی "سەید مستەفا" خەڵکی شاری پەسوێی پیرانشار، دووبارە بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە.
بڕیاری دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەید ئەحمەد سەبری" کوڕی "سەید مستەفا" خەڵکی شاری پەسوێی پیرانشار، دووبارە بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە.
ڕۆژی دووشەممە ٣ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "جەعفەر ڕەمەزانی" کوڕی "محەممەد"، تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی سەلاسی باوەجانی، لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پێکرا.
"حەیدەر قوربانی" زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام لە گرتنگەی ناوەندیی سنە، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.
ڕۆژی شەممە ١ی خەرمانان، مامۆستا "عەبدولکەریم تاران"، پێشنوێژی هەینیی گوندی "برایم ئاباد"ی شاری میاندواو، لەگەڵ "خالق بەرجستە، کامران توان و سلێمان زەند"، لە ئەندامانی شورای ئەو گوندە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات و دەسبەسەر کراون.
بارودۆخی نالەباری ئابووری و بەرزبوونەوەی لەڕادەبەدەری نرخی شتومەکەکان لە پارێزگای ورمێ، نیگەرانیی چین و توێژەکانی خەڵکی ئەو پارێزگایەی بەدواوە بووە.
ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "نادر زیایی فەر" کوڕی "محەممەد" خەڵکی گوندی "مەلاعیسا" سەر بە ناوچەی "دەشتەبێڵـ"ـی شنۆ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خەرمانان، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ناوچەی "بیلەنگە و گوڵی نێرگس" لە داڵاهۆ، نزیک بە ١٥٠ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە سووتان.
ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خەرمانان، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی "فەریاد عەبدی" خەڵکی کامیاران، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەی ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە ١ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عوسمان تەهماسبی" کوڕی "مووسا"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "یەلغوورئاغاجـ"ـی شاری قوروە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "کوردپا" بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، لەبارەی مەترسیی لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی بیروڕای گشتیی ئاگادار کردەوە.