بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا، لە مانگی گەلاوێژی ١٣٩٩، لە کۆی ٢٥ هاووڵاتیی کورد، سەرجەم بە تۆمەتی "ئەمنییەتی" لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە زیندان و سزای دیکە مەحکووم کراون.
چۆنیەتیی سزاکان:
زیندانیی تەعزیری: ٨٣ ساڵ و ٦ مانگ و ڕۆژێک
زیندانیی تەعلیقی: ٢٦ ساڵ و ٥ مانگ
لێدانی قامچی: ٢٨٠ زەربە
سزای نەختی: ٢٥٠ ملیۆن تمەن
تۆمەتی وەپاڵدراو لە کاتی داسەپاندنی سزا:
هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران: ١١ حاڵەت
بەشداری لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٦ لە بانە لەمەڕ ناڕەزایەتی بە کوژرانی کۆڵبەران: ١٠ حاڵەت
هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی: ٨ حاڵەت
بەشداری لە کۆبوونەوە بە مەبەستی ئاژاوەنانەوە: ٢ حاڵەت
سیخووڕی بۆ دەوڵەتەکانی دوژمن: ٢ حاڵەت
پڕوپاگەندە دژی نیزام: ١ حاڵەت
کۆبوونەوە و تەبانی: ١ حاڵەت
سەرپێچی و بێڕێزی بە حکوومەت و مەئموورانی حکوومەتی: ١ حاڵەت
بەزاندنی سنوور بە شێوەی نایاسایی: ١حاڵەت
هەڵگرتن و گوازتنەوەی چەک: ١ حاڵەت
بیاڤی چالاکیی ژمارەیەک لەو هاووڵاتییانە کە ڕوون بووەتەوە:
٤ چالاکی ژینگەپارێزی
چالاکێکی بواری ژنان
چالاکێکی بواری کرێکاری
ڕۆژنامەنووسێک
ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا





