شەممە، ٢ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

دامەزراوەی فەرهەنگی و هونەریی مێژووی کورد و کوردستان موڵەتی چالاکی وەرگرت

بەڕێوەبەری دامەزراوەی فەرهەنگی و هونەریی ناوەندیی لێکۆڵینەوەی مێژووی کورد و کوردستان لە وتووژێکدا، لەگەڵ هەواڵدەریی "ئیسنا" ڕایگەیاندووە:" موڵەتی ئەو دامەزراوەیە لە ڕاستای پاراستنی مێژوو و بونیادی ناوچەی کوردستانە، بە شێوەیەکی زانستی و…

١٥ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠
کوردستان

یەکێک لە دەسبەسەرکراوەکانی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨، بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی سنە کرا

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەر، یەکێک لە دەسبەسەکراوەکانی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨، بە ناوی " پشتیوان ئەفسەر" خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی سنە کرا.

١٥ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠
کوردستان

بەتاڵانبردنی ڕانەمەڕی دوو گوندی مەریوان لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزە نیزامییەکان بە بیانووی بەربەرەکانێ لەگەڵ قاچاخ، لە کوێستانەکانی دوو گوندی "دووپلوورە و بەردەڕەشە"ی سەرشیوی مەریوان، دەستیان بە سەر ڕانەمەڕی هاووڵاتییانی ئەو دوو گوندەدا، گرتووە.

١٥ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠
کوردستان

فەرمانبەرێکی نەخۆشخانەی قودس لە پاوە لە کاتی کار گیانی لەدەست دا

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەر، یەکێک لە پێرسۆنێلەکانی نەخۆشخانەی "قودسـ"ـی شاری پاوە، بە ناوی "دلاوەر قادری" لە کاتی کارکردن، لەو نەخۆشخانەیە تووشی بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا.

١٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠
کوردستان

دوو هاووڵاتیی شنۆیی بە زیندان مەحکووم کران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕەحیم ڕەفعەتی" کوڕی محەممەد و "ڕەحمان تابش" کوڕی موراد" خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر "ڕەزایی" بە زیندان مەحکووم کران.

١٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠
کوردستان

کرێکارێکی خەڵکی سنە لە هەرێمی کوردستانی گیانی لەدەست دا

ڕۆژی شەممە ١٠ی خەزەڵوەر، کرێکاری کورد بە ناوی "کیلاب ڕەحمانی"، ناسراو بە "سابیر" کوڕی عەبدولمەجید تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی گوندی "مێراو"ی شاری سنە، لە کاتی کارکردن تووشی ڕووداوی کار بوو و گیانی لەدەست دا.

١٣ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠
کوردستان

٤ هەزار و ٢٠٠ سەر مەڕ و ماڵاتی کاسبکاران لەلایەن هێزە نیزامییەکانی دەستی بەسەردا گیراوە

بەرپرسی پۆلیسی ئەمنییەتی ئابووری فەرماندەیی پارێزگای ورمێ، ڕایگەیاندووە: "لە سەرەتای ئەمساڵدا، ٤ هەزار و ٢٠٠ سەر مەڕ و ماڵات، لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە، دەستی بە سەردا گیراوە".

١٣ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠
کوردستان

کۆڵبەرێکی بانەیی لە سنووری ئەو شارە پێکرا

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەیووب حوسێنی" کوڕی "عەتا" خەڵکی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی ئەو شارە بریندار کرا.

١٣ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠