پیرانشار/ کەمئەندام بوونی کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٧ی خەزەڵوەر، کۆڵبەریکی کورد بە ناوی "سابیر خزری" تەمەن ٢٨ ساڵ کوڕی محەممەد خەڵکی "کۆنەخان"ـی شاری پیرانشار، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک بریندار و کەمئەندام بوو.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٧ی خەزەڵوەر، کۆڵبەریکی کورد بە ناوی "سابیر خزری" تەمەن ٢٨ ساڵ کوڕی محەممەد خەڵکی "کۆنەخان"ـی شاری پیرانشار، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک بریندار و کەمئەندام بوو.
کارگەی بیسکویتسازی ساناز تەلایی، بەهۆی نەبوونی کەرەستەی سەرەتایی داخرا و ٢٠ کرێکاریش لەو پەیوەندییەدا، بێکار بوون.
ڕۆژی هەینی ١٦ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەلی تەقیپوور" کوڕی ئیسماعیل، خەڵکی گوندی "ئیندرقاشـ"ـی شاری مەهاباد، بەهۆی هەژاری و دەسکورتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی پێنج شەممە ١٥ی خەزەڵوەر، پاش ڕاودوونانی ژمارەیەک لە کاسبکاران و مەڕدانی گوندی زەردۆیی سەر باینگان لە شاری پاوە، لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە، شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵکی ئەو گوندە و هێزە نیزامییەکان هاتە ئاراوە.
ڕۆژی هەینی ١٦ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کەماڵ عەلەمهوولووی" خەڵکی چاڵدێران، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە چیاکانی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەزەڵوەر، چالاکێکی سوننی مەزهەب بە ناوی "عەبدولعەزیر حەیدەرپوور" تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی گوندی "کەرێز"ی بەخشی ئەنزەل و دانیشتووی شاری ورمێ، بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تەمەنی، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "دلێر نەسری" خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" و دانیشتووی شاری سنە، پاش بانگهیشتکردنی بۆ لقی ٤ی بەڕێوەبەری تاوانەکانی دادگای ئینقلابی ئەو شارە، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان…
ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "حەسەن دەلایی میلان" تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی گوندی "قاشقابڵاغ"ی شاری چاڵدێران، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
ڕۆژنامەی دیتسایت لە ئاڵمان لە ڕاپۆرتێکدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی خەزەڵوەر بەرانبەر بە ٥ی نوامبر، نووسیوویەتی: " تێرۆری ڕێستۆرانی میکۆنوس لە ١٧ی سپتامبری ١٩٩٢، گەورەترین چالاکیی تێرۆریستی لە وڵاتێکی بێگانە لە خاکی ئاڵمان، پاش شەڕی دووهەمی…
ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد مەحموودی" خەڵکی گوندی "زێوە"ی بەخشی ناوەندیی شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزار.