ڕۆژی شەممە ١٠ی خەزەڵوەر، کرێکاری کورد بە ناوی "کیلاب ڕەحمانی"، ناسراو بە "سابیر" کوڕی عەبدولمەجید تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی گوندی "مێراو"ی شاری سنە، لە کاتی کارکردن تووشی ڕووداوی کار بوو و گیانی لەدەست دا.
ئەو کرێکارە کوردە، لە شاری هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان، لە کاتی کارکردن، بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دەدات.
کرێکارانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بەهۆی نەبوونی کار و هەلی کار لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، زۆرجار بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانیان ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن و زۆرجار تووشی ڕووداوی کار دەبەن.





