چوارشەممە، ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

لە بۆكان پێنج چالاكی فەرهەنگی بە 11 ساڵ زیندان حوكم دران

پێنج چالاكی فەرهەنگیی كوردی شاری بۆكان كە ماوەی زیاتر لە یەك ساڵ لەمەوبەر دەستبەسەر و دواتر بە دانانی وەسیقە ئازاد كرابوون، سەرەنجام لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاواوه‌ سەرجەم بە 11 ساڵ زیندانی تەعزیری حوكم دران.

٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٢
کوردستان

ژمارەیەك بەدندكراوی كورد بەهۆی بڕیاری دانی وەسیقەی 5 میلیاردی مانیان لە خواردن گرت

4 هاووڵاتیی شاری شنۆ دوای چوار مانگ دەستبەسەر كران، بۆ ئازاد كردنیان داوای 5 میلیارد تمەن وەسیقەیان لێ‌ كردوون و ئەوانیش بە نیشانەی ناڕەزایەتی، ماوەی 5 رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە.

٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٢
مافی مرۆڤ

لێبوردنی نێودەوڵەتی: زیاد بوونی رێژەی ئیعدام لە ئێران، عێراق، عەرەبستان و یەمەن

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوی كردەوە، سەرەڕای ئەوەی كە هێندێ‌ وڵات لە دونیا رێژەی ئیعدامیان كەم كردۆتەوە، بەڵام بەپێی بەڵگەكان دەركەوتووە ساڵی 2011ی زایینی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێژەی ئیعدامەكان پتر لە 50% بووە.

٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٢
کوردستان

ئیزن نەدرا چالاكانی مافی مرۆڤ چاویان بە دوو زیندانی كورد بكەوێ‌

چوار كەس لە چالاكانی مافی مرۆڤ بە مەبەستی ئاگادار بوون لە رەوشی دوو هاووڵاتیی كوردی بە ئیعدام مەحكووم كراو سەردانی زیندانی رەجایی شەهریان كرد و لە ئەنجامدا لەلایەن لێپرسراوانی زیندانەوە ئیزنی چاوپێكەوتنیان پێ‌ نەدرا.

٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٢
کوردستان

پێڕاگەیشتن بە پەروەندی قەتڵی "بە ئەنقەست"ی هاووڵاتییەكی كورد لە كرماشان/ ویدیۆ و وینە

پاش تەواو بوونی پشووەكانی نەورۆز، پەروەندەی قەتلی بە ئەنقەستی "پوورمەند مەدحەت نیا"، لەلایەن یەكێك لە مەئموورانی هێزی ئینتزامی لە لقی یەكەمی دادگای نیزامیی كرماشان بەدواداچوونی بۆ دەكرێت.

٧ی خاکەلێوەی ٢٧١٢
کوردستان

پشتیوانیی كانوونی نووسەرانی كورستانی ئێران لە مانگرتنی نوسەرانی كورد لە ستراسبورگی فەرانسە

پاش ئەوەی كە 15 كەس لە نووسەر و داكۆكیكاری مافی مرۆڤ و چالاكی ژنانی كورد لەبەردەم رێكخراوی "CPT" لە شاری ستراسبۆرگی فەرانسە دەستیان دایە مانگرتن، كانوونی نووسەرانی كوردستانی ئێران لە راگەیەندراوێكدا پشتیوانیان لەو مانگرتنە كردووە.

٧ی خاکەلێوەی ٢٧١٢