هەشت كۆڵبەری كورد لە ماكۆ وێڕای ئەشكەنجە و ئازار، قۆڵبەست كران
رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 17ی خاكەلێوە لە ناوچەی "بوورالان"ی سەر بە شاری ماكۆ لەسەر سنوور، كۆمەڵێك لە كۆڵبەرانی كورد كەوتوونەتە بەر دەستڕێژی هێزی ئینتزامیی حكوومەت و دواتر 8 كەسیان دەستبەسەر كراون.









