ئاژانسی كوردپا: سێ لاوی خەڵكی شاری سنە لەلایەن لقی یەكەمی دادگای ئەو شارەوە بە تاوانی هەوڵدان بەدژی ئەمنیەتی میللی بە 9 ساڵ و نیو زیندانی تەعزیری مەحكووم كران.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دادگای ئینقلابی سنە، بە سەرپەرستیی قازی حەسەن بابایی، وریا خوسرەوی بە 4 ساڵ، كامران رەحیمی بە 3 ساڵ، و ئەكبەر گەوێلی بە 2 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحكووم كرد.

ئەم سێ زیندانییە سیاسییە ئەندامی "كۆمەڵەی سەوزی كوردستان"ن كە رێكەوتی یەكەمی خەزەڵوەری ساڵی پێشوو لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتنی شاری سنەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی سێ مانگ لە ژوورە تاكەكەسییەكان لەژێر لێپرسینەودا بوون.