زیندانییەكی سیاسیی كوردی مەحكووم بە ئیعدام مانی لە خواردن گرت
سەرچاوەكانی مافی مرۆڤ بڵاویان كردەوە حەبیبوڵڵا ئەفشاری زیندانیی سیاسیی كوردی مەحكووم بە ئیعدام لە ورمێ لەبەر زەخت و گوشاری وەزارەتی ئیتلاعات بۆ سەر بنەماڵەكەی، مانی لە خواردن گرتووە.
سەرچاوەكانی مافی مرۆڤ بڵاویان كردەوە حەبیبوڵڵا ئەفشاری زیندانیی سیاسیی كوردی مەحكووم بە ئیعدام لە ورمێ لەبەر زەخت و گوشاری وەزارەتی ئیتلاعات بۆ سەر بنەماڵەكەی، مانی لە خواردن گرتووە.
دوای تێپەڕینی 5 رۆژ بەسەر روودانی بوومەلەرزەی ئازەربایجانی رۆژهەڵات، هاووڵاتییان و بنەماڵەی لێقەوماوان بەهۆی لێدوانە دژبەیەكانیان تووشی سەرلێشێواوی بوون.
پاش روودانی بوومەلەرزە لە ئازەربایجان، خەڵكی شاری مەریوان و ئەنجومەنی سەوزی چیا دەستیان كرد بە كۆكردنەوەی یارمەتیی بۆ لێقەوامان و ئەمڕۆ لە رێگای ئەنجومەنی سەوزی چیاوە بۆیان رەوانە كرا.
هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سەلاسی باوەجانی لە رێگای بەكارهێنانی گازی فرمێسك رێژەوە هاووڵاتییەكیان لەناو ماڵەكەیدا دەستبەسەر كرد.
میراس فەرهەنگیی پارێزگای تاران رایگەیاند، "هاووڵاتییان لە گەشتییە شادییەكاندا رێوشوێنە ئەخلاقییەكان رەچاو ناكەن، بۆیە لەمەوبەدوا لەباتی گەشت و تۆڕە شادییەكان گەشتی مەزهەبی دیاری دەكەین.
پاش داوای رەزا شەریفی بۆكانی لە بێهداریی زیندانی رەجایی شەهر بۆ چارەسەر كردنی نەخۆشیی "تەنگیی هەناسە" ئەو زیندانیە سیاسیە بانگهێشتی حیفازەتی ئیتلاعاتی زیندان كرا.
كچە خوێندكارێكی تورك زمان بەهۆی ئۆگریی بە زمانی كوردی خراوەتە ژێر زەخت وگوشارەوە.
پۆلیسی ئەمنیەت بە پێش نوێژەكانی ئایینی سوننە مەزهەبی لە شاری تاران راگەیاندووە،" بەهیچ شێوەیەك ئیزنی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی جێژنی رەمەزانتان نیە".
موهەندیس حشمەتوڵڵا تەبەرزەدی، رەزا شەریفی بۆكانی و خالید حەردانی سێكەس لە زیندانیانی سیاسیی گرتووخانەی رەجایی شاری كەرەج بە دەركردنی بەیاننامەیەك هاوخەمیی خۆیان بە بنەماڵەی قوربانیای بوومەلەرزەی ئازەربایجانی رۆژهەڵات راگەیاند.
لاوێكی خەڵكی ئاوایی "نێ"ی سەر بە شارستانی مەریوان دوای دوو مانگ راگیران لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا، بۆ زیندانی ناوەندی شاری مەریوان راگوێزرا.