لە ئاكامی خۆپیشاندانێك لە شاری روانسەر دوو ژن دەستبەسەر كران
رێپێوانی رۆژی "قودس" لە شاری روانسەر تونوتیژیی لێكەوتەوە و بووە هۆی پێكدادانی خەڵك و هێزە ئەمنیەتییەكان و بەو هۆیەوە لەلایەن لیباس شەخسییەكانەوە دوو ژن دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێكی نادیار كراون.









