ماموستایەكی ئایینی و دوازدە هاووڵاتیی لە شاری سایین قەڵا دەستبەسەر كران
مامۆستایەكی ئایینی ناوچەی هەوشار هاوڕێ لەگەڵ دوازدە كەس میوان كە لەماڵی ئەو مامۆستایە بوون، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كران.
مامۆستایەكی ئایینی ناوچەی هەوشار هاوڕێ لەگەڵ دوازدە كەس میوان كە لەماڵی ئەو مامۆستایە بوون، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كران.
دوای تێپەڕینی یەك مانگ لە دەستبەسەر كردنی ئەدیبە كەلانتەری چالاكی خوێندكاری خەڵكی روانسەر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی ئەو شارەوە، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەك لەمەڕ چارەنووسی نیە و ئەوەش بۆتە هۆی پەرۆشیی بنەماڵەكەی.
خوێندكارانی كوردی زانینگەی پەیام نووری شاری خۆی كە بەتەما بوون رێوڕسمی یادی هونەرمەندێكی گەورەی ئەرمەنی ئارام تیگران بەڕێوەبەرن، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتەوە پێشیان پێگیراوە.
ماشێنی هاووڵاتییەكی دیكەی كورد لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە درایە بەر دەسترَێژی و شۆفێرەكەی بە توندی بریندار كرا.
سەرەنجام دادستانی شاری سنە پاش پێنج ساڵ زیندان، ئەمڕۆ ئیزنی مورەخەسیی 8 رۆژەی بە ئەنوەر حوسێن پەناهی زیندانیی سیاسیی كورد دا.
دوو ماشێنی هاووڵاتییان لە ناوچەی "ملەتشقێ" لە ئەنجامی راوەدوونانی هێزی ئینتزامیی پێكیان دادا و لە ئەنجامدا ماشێنەكان ئاگریان گرت و سەرنشینی هەر دوو ماشێنەكە لە ئاگردا سووتان.
هاوووڵاتییەكی شاری مەریوان دوای تێپەڕ بوونی دوو ساڵ لە دەستبەسەر كردنی، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەریوانەوە بە ئیعدام مەحكووم كرا.
هێزە ئیتلاعاتییەكانی سەر بە سپای پاسداران لە شاری "داڵاهۆ"ی سەر بە پارێزگای كرماشان لە یەكێك لە گوندەكانی سەر بەو شارە دوو هاووڵاتیی پەڕەوی ئایینی یارسانیان دەستبەسەر و یەكێكی دیكەشیان بریندار كردووە.
شاهڕۆخ زەمانی ئەندامی "شۆرای نوێنەرانی كۆمیتەی بەدواداچوون بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان" بۆ بەندی تاوانە تایبەتیەكانی لە گرتووخانەی تەورێز راگوێزرا و لە بارودۆخێكی ناڵەباری جەستەیی دایە.
هاووڵاتییەكی دیكەی كورد لە ناوچەی مەرگەوەڕی سەر بە شاری ورمێبەهۆی تەقینەوەی مین لاقێكی لەدەست دا.