ئاژانسی کوردپا: یەکەمین کتێبی چیرۆک تایبەت بە منداڵان بە زاراوەی هەورامی لەلایەن وەرگێڕێکی خەڵکی شاری "پاوە"وە چاپ و بڵاو کرایەوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کورد پرێس، کتێبی چیرۆکی " داستانەو دەسکێشێوە" یەکەمین چیرۆکی تایبەت بە منداڵانە کە بە زاراوەی هەورامی لەلایەن "فەرشید شەریفی" نووسەر و وەرگێڕی" پاوە"ییەوە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

چێرۆکی " داستانەو دەسکێشێوە" بەرهەمی نووسەری دانمارکی " لیلان بروگر"ە کە فەرشید شەرفی" لە زاراوەی سۆرانییەوە وەری‌گێڕاوەتە سەر زاراوەی هەوارامی.

ئەو کتێبە لە ١٠٠٠ ژمارەدا بە هاوکاری دەزگای چاپی "ئاراس" چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

ئەو نووسەرە هەتا ئێستا زیاتر لە ١٥ کتێبی جۆراوجۆری لە زمانی فارسییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و لە چاپ دراون.

هەروەها لە چەند رۆژی داهاتووشدا ٢ رۆمان بەناوەکانی "هه‌ناسێوه تا یاوای، داستانه‌ی ناته‌مامه " و چیرۆکێکی کورت بەناوی " تارمایێ بۆگه‌نێ " لەلایەن دەزگای چاپی "ئاراس"ەوە چاپ و بڵاو دەکرێنەوە.

کتێبی لێکۆڵینەوەی "مێژووی سەرپێل زەهاو" پاش ماوەیک وەدوا خران، چاپ و بڵاو کرایەوە.

کتێبی "مێژووی سەرپێل زەهاو" بەپشت بەستن بە کۆمەڵێک بەڵگە و سەرچاوەی باوەڕپێکراوی مێژوویی لەسەرشاری سەرپێل زەهاو، لەلایەن "سەباح خوسرەوی"یەوە کۆکراوەتەوە و لە چاپ دراوە.

سەباح خوسرەوی رایگەیاندووە: بڕیار بوو ئەو کتێبە لە کاتێکی دیاری کراودا چاپ و بڵاو ببێتەوە و هۆی دوا کەوتنی چاپی ئەو بەهەمەش بۆ نەدانی مۆڵەت و کارشکێنی دەزگای چاپ دەگەرێتەوە.

هەروەها راشیگەیاندووە: کە بەپێێ ئەو بەڵگانەی کە لە ئارشیوی تایبەتی خۆیدا هەیەتی، لە کاتێکی گونجاودا بەرگی دووهەمیشی لە چاپ ئەدات.