ئەگەری نەشتەرگەری بۆ محەممەد سەدیق كەبوودوەند لە ئارا دایە
17:34 - 26 خاکەلێوه 2712
كوردپا: لە ئەنجامی پشكنینی پزیشكانی نەخۆشخانەی \"مدرس\"ی تاران ئەگەری ئەوە لە گۆڕێ دایە لە حەفتەی داهاتوودا محەممەد سەدیق كەبوودوەند نەشتەرگەریی بۆ بكرێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دكتورەكانی نەخۆشخانەی \"مودەڕس\"ی تاران بە محەممەد سەدیق كەبوووەندیان راگەیاندووە، كە دوای كۆتایی شیكاریی نەخۆشییەكەی ئەگەری ئەوە هەیە لە حەفتەی داهاتوودا نەشتەرگەریی گورچیلە و پرۆستاتی بۆ بكرێت.
بەرپرسی رێكخراوی پشتیوانی لە مافی مرۆڤی كوردستان لە پێوەندییەكی تەلەفوونی لەناو زیندانەوە بە بنەماڵەكەی راگەیاندووە، كە حەفتەی داهاتوو نەشتەرگەریی بۆ دەكرێ و ئەمەش پێوەندیی بە هاوكاریی كردنی لێپرسراوانی زیندانەوە هەیە.
محەممەد سەدیق كەبوودوەند بەرپرسی \"رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان\" بە تاوانی پڕوپاگەندە بەدژی نیزام لە رێگای رێكخراوی پشتیوانی لە مافی مرۆڤی كوردستان، رێكەوتی 10ی پووشپەڕی 1386 دەستبەسەر و دوای 7 مانگ راگیران لە زیندانی تاكەكەسی بە 11 ساڵ زیندان حوكم درا و هەتا ئێستا 5 ساڵ لە حوكمەكەی لە زیندانی ئێوین تێپەڕاندووە.
كەبوودوەند لە ماوەی دەستبەسەركرانیدا لە چاوپێكەوتنی حوزووری لەگەڵ بنەماڵەكەی بێبەری بووە و هەتا ئێستاش مافی مەرەخەسییان پێنەداوە.