بەرەبەیانیی یەکشەممە ١ی خەرمانانی ١٤٠٥، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی «ئەردەڵان سەبزی بەلخکانلوو» خەڵکی ماکۆ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارەدا جێبەجێ کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەسبەسەر و پاشان بەم تۆمەتە لەلایەن دەزگای دادوەریی حكوومەتی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.
ئەردەڵان سەبزی بەلخکانلوو خێزاندارە و خاوەنی منداڵێکە.
تا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکان یان ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.





