كوردپا: سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە حكوومەتی بەغدادا بە شێوەی ئاشكرا دێمۆكراسی پێشێل دەكرێ و ئەگەری ئەوەش هەیە هێندێكەس لە بەغدا كوودتا بكەن.
وتەبێژێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە بە ماڵپەڕی "رووداو"ی راگەیاند، دەستبەسەر كردنی فەرەج حەیدەری بەرپرسی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و كەریم ئەلتەمیمی ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمیسیۆن هەوڵێكی ترسناكانە و لە هەمان كاتیشدا پێشێل كردنی ئاشكرای دێمۆكراسییە.
ئەو وتەبێژە ئاشكراشی كردووە، هێندێك لە بەرپرسانی حكوومەتی عێراق بڕیاران داوە كە ریزەكانیان لە حكوومەتی مالكی جیا بكەنەوە.
ئەو لێپرسراوە وتیشی: ئەو گرووپە دیانهەوێدوای جیابوونەوەیان ناوەندێكی سیاسیی بەهێزە لە بەغدا دابمەزرێنن و مەبەستی سەرەكیشیان لەو كارە جێگیر كردنی دێمۆكراسیە.





