كەش و هەوای پولیسی بەسەر شاری ورمێدا زاڵە/ دەستبەسەر كرانی ژمارەیەك هاووڵاتی
14:31 - 2 جۆزەردان 2712
كوردپا: دوابەدوای خوپیشاندانی بەرینی هاووڵاتییانی شاری ورمێبە وشك بوونی ئاوی زەریاچەی ورمێ، ژمارەیەك خوپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كران و لە حاڵی حازردا كەشی پۆلیسی و ئەمنیەتیی بەسەر هێندێلە شوێنە سەرەكییەكانی شاری ورمێدا زاڵە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هێندێشوێنی وەكوو گۆڕەپانی\"جیران\" و شەقامی سەمەدزادەی شاری ورمێبە شێوەی زۆر توندوتۆڵ خراونەتە ژێر كونترۆڵ و چاوەدێریی هێزەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە.
بەپێی دوایین زانیارییەكان ژمارەیەك هاووڵاتیی لە خوپیشاندانی رۆژی دووشەممە رێكەوتی 1ی جۆزەرداندا دەستبەسەر كراون و بۆ زیندانی ناوەندی و پاسگای \"9ی پیلە\"ی شاری ورمێراگوێزراون.
پانتایی خوپیشاندانەكە شاری تەورێزشی گرتۆتەوە:
ماڵپەڕی \"ساوالان پورت\" بڵاوی كردەوە، خەڵكی شاری تەورێزیش بە نیشانەی ناڕەزایەتیی بە وشك بوونی ئاوی گولی ورمێدوانیوەڕۆی رۆژی دووشەممە هاتنە سەرشەقامەكان و لە ئەنجامدا لەگەڵ دژكردەوەی توندی هێزە ئەمنیەتییەكان و هێزی دژی شۆڕش بەرەوڕوو بوونەوە.
هێزە ئەمنیەتییەكان بۆ بڵاوە پێكردن بە خۆپیشاندەران كەڵكیان لە گازی فرمێسك رێژ و گوللەی رەنگی بۆ دەست نیشان كردنی خۆپیشاندەران وەرگرتووە.
ئابڕسان و چواڕێیانی ئابڕسان ئەو شوێنانەی شاری تەورێز بوون كە خۆپیشاندان تێیدا بەڕێوە چوو و لەوێش چەشنی شاری ورمێتوندوتێژی لەلایەن هێزە حكوومەتییەكانەوە هاتە ئاراوە.
هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە شاری \"ورمێ\"وە رایگەیاند، ئەو هاووڵاتییانەی كەلە خۆپیشاندانی رۆژی دووشەممە دەستبەسەر كران ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی 2ی جۆزرەدان بردراونەتە ئێدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێهەڵكەوتوو لە \"شهر چایی\".
لە حاڵی حازردا هێزە ئەمنیەتییەكان لە شەقامەكانی عەتایی و ئیمامی شاری ورمێ جێگیر كراون و بە وتەی شایەتحڵان ئیزنی كۆبوونەوەی دوو هەتا سێكەسی بە هاووڵاتییان نادەن و ئەگەریش چەند كەسێك لەو شوێنانە پێكەوە رابوەستن، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە بڵاوەیان پێدەكرێت.
هەر لەو پێوەندییەدا ژمارەیەك دووكاندار و كاسبكار كە ساڵی پێشوو هۆشدارییان پێدرابوو، ئەمڕۆ سێشەممە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كراون و بە وتەی بنەماڵەی یەكێك لە بانگهێشت كراوەكان هەتا ئێستا هیچ زانیارییەك لەمەڕ چارەنووسیان لەبەر دەستدا نیە.
هەر لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی فارس بڵاوی كردۆتەوە، فەرمانداریی شاری ورمێلە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، \"ئێمە مۆڵەتی خۆپیشاندانمان بە هیچ كەس نەداوە و لەگەڵ نانەوەی هەرچەشنە نائارامییەك بە توندی هەڵسوكەوت دەكەین\".
ماوەی چەند رۆژێكە چالاكانی ژینگەپارێز، چالاكانی خوێندكاری و رێكخراوە مەدەنییەكان بە دەركردنی بەیاننامە داوایان لە خەڵك كردبوو، كە كاتژمێر 6ی رۆژی دووشەممە رێكەوتی 1ی جۆزەردان هاوكات لە شارەكانی ورمێ، تەورێز، مەراغە و خۆی لە ئیعتراز بە ویشك بوونی زەرپاچەی ورمێ، خۆپیشاندانێكی بەرین بەڕێوە بچێت.
هەر لەو پێوەندییەدا لە شارەكانی تەورێز، خۆی، مەراغە و زانستگای تەورێز، تراكت و بەیاننامەیەكی زۆر بۆ بانگهێشتی خەڵك لەو ناڕەزایەتییە بڵاو كراونەوە.
لە ئیعتراز بە وشك بوونی زەریاچەی ورمێ، هاوینی ساڵی 1390ی هەتاوی خۆپیشاندانێكی بەرینی خەڵكی لە شاری ورمێو چەند شاری دیكەی دەوروبەری بەڕێوە چوو كە جیا لە كوژرانی چەند كەس، بە دەیان چالاكی ژینگەپارێز و خوێندكاریی دیكە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كران.
وێنە: لاپەڕەی فەیسبووکی کەمپەینی ئێعتراز بە وشک بوونی زەریاچەی ورمێ